Accessibility links

کۆریای باکور لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پاشگەزبوونەتەوە


کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی دەڵێن بڕیاربووە مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و کاربەدەستانی کۆریای باکور بە نهێنی لە میانەی یاریـیەکانی ئۆلۆمپیادی زستانە لە کۆریای باکور کۆببنەوە، بەڵام پـیۆنگ یانگ پاشگەزبووەتەوە.

کاربەدەستان شەوی سێشەممە ئەمەیان بۆ میدیاکان ئاشکراکرد و گوتیان شاندەکەی کۆریای باکور کە کیم یو جۆنگ خوشکی کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوریشی لە نێودابوو، لە بەرنامەی کۆبوونەوەکە پاشگەزبووەوە دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا حکومەتی وڵاتەکەیانی بە "ڕژێمی کوشندە" ناودێرکرد و گوتی واشنتن لەم نزیکانە قورسترین و توندترین سزاکانی خۆی بۆ سەر کۆریای باکور ڕادەگەیەنێت.

هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بەنیازبووە بە شاندەکەی کۆریای باکور بڵێت کە پـێویستە وڵاتەکەیان دەستبەرداری بەرنامەکانی ناوکی و موشەکی بالیستی ببێت، بەڵام لە دوایـین ساتدا کاربەدەسـتانی کۆریای باکور لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە پاشگەزبوونەوە.

هەرچەندە لە مەراسیمی دەسـتپـێکردنی یاریـیەکان لە 9 ی مانگی دوو مایک پـێنس لە نزیک شاندی کۆریای باکور دانیشتبوو، بەڵام ڕووی لێ نەکردن و تەنانەت لە مەراسیمی پـێشوازیەکەش تەوقەی لەگەڵ کیم جو یۆنگ نام سەرۆکی شاندی کۆریای باکور نەکرد.

XS
SM
MD
LG