Accessibility links

دادگایەکی ئوردن بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ سەربازێـک دەدات بە تاوانی کوشتنی 3 سەربازی ئەمەریکایی


دادگای لەشکری ئوردن بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ سەربازێـک دا بە تاوانی کوشتنی 3 سەربازی ئەمەریکایی کە ڕاهێنەری لەشکری بوون لە بنکەی هێزی ئاسمانی شا فەیسەل بن عەبدولعەزیز لە باشوری وڵاتەکە.

دادگاکە ئەمڕۆ دووشەممە لە عەممانی پایتەخت دانیشتنێـکی بۆ کەیسەکە ئەنجامدا و دادوەرەکان کە هەرسێکیان لەشکری بوون، بڕیاریان دا (مەعارک سامی ئەلتوایهە) کە لە 4 ی مانگی یازدەی ساڵی 2016 بە مەبەست ئەو سەربازە ئەمەریکایـیانەی کوشت، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بدرێت و لەگەڵیدا کاری قورسی پـێبکرێت.

نابراو دانی نا بەوەی خۆی تەقەی لە سەربازەکان کردبوو، بەڵام دەڵێت بێ تاوانە، چونکە گوێی لە دەنگی تەقە بووە بۆیە تەقەی کردبوو. پارێزەرەکەی گوتی ڕێز لە بڕیاری دادگاکە دەگرن بەڵام داوای پـیاداچوونەوە بە حوکمەکەدا دەکەن.

XS
SM
MD
LG