Accessibility links

بۆڵتن: ئەمەریکا پلانی هەیە بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور لە ماوەی یەک ساڵدا


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی بەشێکی زۆری بەرنامە ناوەکیی و کیمیایی و بایۆلۆجییەکەی کۆریای باکوور دەکرێت لە ماوەی یەک ساڵدا نەهێڵرێت، شارەزایان دەڵێن پڕۆسەکە لەوانەیە کاتێکی زۆر زیاتری پێ بچێت.

بۆڵتن لە بەرنامەی face the nation ی تۆڕی هەواڵی سی بی سیدا وتی واشنتن پلانێکی داناوە کە ماوەکەی یەک ساڵە بۆ نەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژ و موشەکە باڵیستییکیەکانی کۆریای باکوور، بەمەرجێک هاریکاریمان بکات و ئەو چەکانە دەربخات کە هەیەتی.

بۆڵتن وتی " ئەگەر ئەوان بەڕاستی بڕیارێکی ستراتیژییان دابێت و بیانەوێت هاریکاری بکەن ئەوا دەتوانین بەخێرایی بجوڵێین. دەتوانین لەڕووی مادییەوە بەشێکی گەورەی بەرنامەکەیان لە ماوەی ساڵێکدا نەهێڵین."

وتیشی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ بەمزووانە ئەمە بۆ بەرپرسانی کۆریای باکوور پێشنیار دەکات. هەروەها ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاماژەی بەوەدا وابڕیارە پەمپیۆ لەم هەفتەیەدا سەردانی کۆریای باکوور بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG