وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارتر چوارشه‌مه کوتی که شاخه‌ی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌نێ له شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی هوتی و هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت که‌لک وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریم له وڵاته‌که‌دا به ده‌ست بگرن که له وه‌تا ڕێبه‌ری پێشووی گوشاری بۆ هات له 2012 ئافیسی به جی هیشت ئه‌و وڵاته گرفتی سه‌قامگیری هه‌بووه.
کارتر له ماوه‌ی سه‌ردانی بۆ ژاپۆنێ به په‌یامنێرانی گۆت که قه‌یرانه‌کان له یه‌مه‌ن هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکای بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی شاحه‌ی ئه‌لقاعیده له دوڕگه‌ی عه‌ڕه‌بی به گرفت تر کردووه، و ئه‌و کردارانه کاتێک ئاسانتره که حکومه‌تێكی سه‌قامگیر هه‌بێت.
کارتر
"هه‌ڕه‌شه‌ی تێروریزم له رۆژئاوا بگره له ئه‌ه‌مریکاش له لایه‌ن ئه‌لقاعیده له‌مێژه له گۆڕێ دا بووه و جێدیشه. ئێمه به‌رده‌وام شه‌ر له گه‌ل ئه‌وه ده‌که‌ین. ئیمه به ئاشکرا به پێی هه‌ل و مه‌رجی ئێره شێوه‌ی شه‌ڕه‌که ده‌گۆرین. بێگومان هیوادارین دۆخی یه‌مه‌نی ئاسایی ببیته‌وه، نه‌ک هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رد و ئازاریکی زۆر له یه‌مه‌نێ هه‌یه له ده‌مێکدا ئه‌و گروپه جۆربه‌جۆرانه هات و چۆی ولات ده‌که‌ن."
ئه‌و هه‌روه‌ها کوتی ئه‌مه‌ریکا زانیاری نه‌هینی، و له‌شکری بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی دابین ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی حوتی یه‌کان دا یارمه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بکات.
سێ شه‌مه جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئانتونی بلینکن کوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناردنی چه‌کان خێراتر ده‌کات.