Accessibility links

ئیتاڵیا: وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت بە یەکگرتوویی بمێننەوە لەسەر ئۆکرانیا


سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگی
سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگی

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگی وتی ڕۆژی دووشەممە ڕابەرانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئیتاڵیا لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە کۆبوونەوە و ڕێکەوتن لەسەر گرنگی ئەوەی بە یەکگرتوویی بمێنینەوە لەسەر ئۆکرانیا.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕابەران دووبارە جەختیان لە پێویستی یەکگرتوویی کردەوە لەو ئامانج و کارانەدا کە پیشانی جەنگەکەی ئۆکرانیا دراون، هەروەها جەختیان لە یەکگرتوویی نێوانیان کردۆتەوە لەسەر کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی جەنگەکەی ئۆکرانیا."

وتیشی " لەبەردەم قەیرانێکی بەپەلەی مرۆییدا، ڕابەران بەڵێنیاندا هەماهەنگی بکەن لە هەوڵەکانیاندا بۆ یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتیانەی ئۆکرانیا کە لەدەست ململانێکانی ناو وڵاتەکەیان هەڵدێن یاخود لە ماڵەکانی خۆیاندا لە ئۆکرانیا گیرییان خواردووە."

لە ماوەی ڕابردوودا ئیتاڵیا وتی ئامانج لە پەیوەندییە تەلەفونییەکە ئامادەکاری بووە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەی هاوپەیمانێتی ناتۆ و کۆمەڵەی حەوت و ئەنجومەنی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG