Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر لە بارەی پـرسی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەدوێت


بەپـێی کاربەدەستێکی کۆشکی سپی، چاوەڕوان‌دەکرێت سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێـکدا دانبنێت بە ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل، پاشان داوا لە وەزارەتی دەرەوە بکات باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بەرەو ئۆرشەلیم بگوێزنەوە.

ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ شیانی هەیە ناڕەزایـیەکی توندی وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانی لێبکەوێتەوە.

دکتۆر جەبار قادر، شارەزای سیاسی لە وتووێژێکی لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت ئەگەربێت و سەرۆک ترامپ بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، ئەوا دەبێت دوو هۆکار هەبن کە یەکێکیان ڕەنگە بە بۆچوونی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەم کاتەی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵات و وڵاتە عەرەبیـیەکان و ئیسلامیـیەکان بە کێشەکانی خۆیانەوە خەریکن، کاتێکی باشبێت بۆ بڕیارێکی وەها، یان پـێچەوانەکەیەتی کە ئەویش ئەوەیە باری ناوچەکە هێندەی تر ئاڵۆزبکرێت و ئەمەریکا بڕیارێکی دیکە بدات یان بە شێوەیەکی دیکە کارەکانی ناوچەکە ڕێکبخرێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:52 0:00

XS
SM
MD
LG