Accessibility links

جێمس جێفری: خوازیارە ڕووسیا وەک جاران چاوپـۆشی بکات لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیـیەکان لە سوریا


نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا خوازیارە ڕووسیا وەک جاران لە بەرامبەر ئیسرائیل نەرمبێت و چاوپـۆشی بکات لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دەیانکاتە سەر شوێنەکانی ڕژێمی ئێران لە سوریا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت جێمس جێفری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان گوتویەتی" لە ڕابردوودا ڕووسیا نەرمبووە لە ڕاوێژکردن لەگەڵ ئیسرائیلیـیەکان سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیـیەکان لە دژی شوێنەکانی ئێران لە سوریا. بۆیە بە دڵنیایـیەوە خوازیارین لەم ڕێبازی چاوپـۆشیکردنە بەردەوامبێت."

جێی ئاماژەیە ئیسرائیل دەڵێت ئێران هەوڵدەدات پـێگەی لەشکری خۆی لە سوریا بەهێزبکات، ئەمەش جێی هەڕەشەیە بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لەسەر دژایەتیکردنی بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل. بۆیە پـێشتر ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامداوە تاوەکو سنوورێک بۆ ئەو بوونە لەشکریـیەی ئێران لەو وڵاتە دابنێت.

XS
SM
MD
LG