نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ئه‌مڕۆ له میانه‌ی دووهه‌مین خولی وتووێژه‌کانی ناڕاسته‌وخۆی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیان له ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی به‌رێوه چوو، به‌ڵام هیچ ورده‌کاریـیه‌کی کۆبوونه‌وه‌که ئاشکرا نه‌کرا، به‌ڵام میدیای ئیسرائیلی ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلی خۆی بۆ خسته‌ن ڕووی کۆمه‌ڵێک کاری نیاز پاکی ئاماده ده‌کات، وه‌ک ئازادکردنی به‌ندکراوانی فه‌ڵه‌ستینی و هه‌روه‌ها لابردنی هه‌ندێک له به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر جاده‌کان له که‌ناری خۆرئاوا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ نێردراوی ئه‌مه‌ریکا جۆرج میچڵ له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی له رامه‌ڵـڵا کۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سائیب عرێقاتی به‌رپرسی سه‌ره‌کی دانوستاندنه‌کانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵیت وتووێژه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی فه‌ڵه‌ستینی بووه. فه‌ڵه‌ستینیه‌کان گه‌ره‌کیانه ده‌وڵه‌تی ئاینده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و خاکه دابمه‌زرێنن، ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل له جه‌نگی ساڵی 1967 دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، بنیامین ناتانیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل، بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌ڵه‌ستینی په‌سه‌ند کردووه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌لات له‌خۆنه‌گرێت.