Accessibility links

ئەمەریکا پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی


حکومەتی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان و دووبارە جەختی لە پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل کردەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی، هەروەها هۆشیاریشیدایە کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی لەوەی هەڵسوکەوتێک نەکەن ئاسایشی لوبنان بخاتە مەترسییەوە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا لەنێوەندی پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵادا لەسەرسنووری لوبنان ،حەریری لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆدا کردووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر گفتوگۆ سیاسیەکان، بەڵام وتی " ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵانەین و نیگەرانین سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لەسەر سنوور. ئەمەریکا بەتەواوەتی پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل دەکات لە بەرگریکردن لە خۆی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG