Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە واشنتۆن باس لە شەڕانگێزییەکانی ئێران دەکات


سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە واشنتۆنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ.

لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەدا سەنگی دەخرێتە سەر بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویەکانی لەشکری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم کۆبوونەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی سەرۆک ترامپ بۆ ئەگەر و نەگەری کشانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

بەنجامین نەتەنیاهۆ هەر لە سەرەتاوە دژی ئەو ڕێککەوتنە بووە و بە نەگونجاوی زانیوە، بەڵام سەرۆک ترامپ سەرکەوتوو نەبووە لەوەی پشتیوانی وڵاتانی تر بەدەست بێنێت وەک بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، یەکێتی ئەوروپا، چین، هەروەها ڕوسیاش.

بەر لەوەی بکەوێتە ڕێ بەرەو واشنتۆن نەتەنیاهۆ بە پەیامنێرانی وتووە بە نیازە وتووێژ لەسەر ژمارەیەک دۆسێ بکات لەگەڵ سەرۆک ترامپدا وەک دەڵێت "بەتایبەتی لەسەر ئێران، شەڕانگێزییەکانی، خواستە ناوکیەکانی، هەروەهاش ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

هەروادێ و زیادبوونی بوونی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سوریادا بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا یەکێکە لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی بەنجامین نەتەنیاهۆ و تارانیش بەوە گوناهبار دەکات کە هەوڵی هەبوونی بنکەیەکی هەمیشەیی دەدات لە سوریادا.

XS
SM
MD
LG