بڕیاره براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا میوانداری بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بکات، بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی ئێران، ئه‌مه‌ش به رۆژێک دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما گوتی که ئه‌و رێبازی دپلۆماتی بۆ چاره‌سه‌کردنی مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێرانی لا باشتره له‌وه‌ی په‌نا بۆ هێز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ببرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کۆشکی سپی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی له‌و ده‌مه‌دایه که نیگه‌رانیه‌کانی جیهانی له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناو‌کی ئێرانی له ئاستێکی به‌رزدایه و هه‌روه‌ها شیانی کرده‌یه‌کی ئیسرائیلی له دژی دامه‌زراوه ناوکیـیه‌کانی تاران هه‌یه.
دوێنێ به‌ڕێز ئۆباما له واشنتن به ئاماده‌بوانی کۆمیته‌ی کاروباری گشتی ئه‌مه‌ریکایی ئیسرائیلی گوت ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که له واتای گوشاری روو له‌هه‌ڵچوی سه‌ر ئێران تێبگه‌ین و هه‌روه‌ها درێژه به هاوبه‌ندیـیه‌کی به‌رینی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی له لایه‌ن تارانه‌وه بده‌ین.
له وته‌که‌یدا بۆ کۆمیته‌ی ئه‌مه‌ریکایی و ئیسرائیلی بۆ کاروباری گشتی، سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی هه‌نووکه قسه‌ی زۆر له‌مه‌ڕ جه‌نگ له دژی ئێران له گۆڕێدایه، به‌ڵام هاوکات سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی وابه‌سته‌یی خۆی دووپاتکرده‌وه بۆ رێگرتن له‌وه‌ی ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌مبێنێت، له‌وانه په‌نابردن بۆ هێزی له‌شکری. دوێنێ بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گوت سوپاس و پـێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ده‌ربڕی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌موو بژاره‌کان بۆ راگرتنی ئێران له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیدا له‌به‌رده‌ستدان.