Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا پرسیاری قورس لە ئیسڕائیل دەکات سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکەی لە غەززە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان دانی نەنا بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیلدا سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە واشنتن ڕاشکاو بووە لەگەڵ ئیسڕائیلی هاوپەیمانیدا.

لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەسەر بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە، لە دوای هێرشە کوشندەکەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل لە 7 ی مانگی 10 دا، سۆلیڤان وتی " ئێمە پشتگیری لە کوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوان ناکەین، فەڵەستینی بێت یاخود ئیسڕائیلی."

هێزەکانی ئیسڕائیل هێرشە زەمینییەکەیان بۆ ناو غەزە فراوانتر کرد و لە هەمان کاتیشدا ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سەدان ئامانجی دیکەی حەماسییان لە ناوبرد، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهوش وتی ئەمە قۆناغی دووەمی جەنگە سێ هەفتەییەکەیە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا هیچ ڕوونییەک هەیە لە نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیلدا لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسڕائیل، سۆلیڤان بە پڕۆگرامی Face The Nation ی سی بی ئێسی وت " پرسیاری قورس دەکەین، باس لە یارمەتییە مرۆییەکان دەکەین، باس لە جیاکردنەوەی تیرۆریستان دەکەین لەگەڵ هاووڵاتیانی سڤیلدا، باس لەوە دەکەین ئیسڕائیل چۆن بیر لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەکاتەوە."

سۆلیڤان وتی " ڕاشکاوانە قسە دەکەین، ڕاستەوخۆ قسەمان کرد، بۆچوونی خۆمان دەردەبڕین و بەردەوام دەبین لەوە."

وتیشی " بەڵام لێرە دەتوانم هەر ئەوەندە بڵێم کە ئەمەریکا بنچینە و هەڵوێستەکانی بە تەواوەتی ڕوون دەکاتەوە، بە پیرۆزی ژیانی مرۆڤی بێتاوانیشەوە. دوای ئەوە بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ڕاوێژییەکانمان بۆ ئیسڕائیل بەشێوەیەکی تایبەتی."

بەرپرسانی تەندروستی غەزە دەڵێن 8,005 فەڵەستینی بە 3,324 کەسیشەوە کە خوار تەمەنی 18 ساڵن، لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا بۆ لە ناوبردنی حەماس کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG