Accessibility links

بلینکن: هێرشە موشەکییەکانی سەر ئیسڕائیل دەبێت بەزووترین کات ڕابگیردرێن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی هێرشە موشەکییەکان لە غەزەوە بۆ ئیسڕائیل دەبێت " بەزووترین کات ڕابگیردرێن" و داوای لە هەردوولا کرد گرژییەکان کەم بکەنەوە.

بلینکن لە لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردندا وتی " بەتەواوەتی سەنگمان خستۆتە سەر ڕەوشی ئیسڕائیل و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و غەزە و هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین لەسەر ئەو هێرشە موشەکییانەی ئێستا دەیبینین... کە دەبێت بەزووترین کات ڕابگیرێن."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفەدی داوای لە ئەمەریکا کرد ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG