Accessibility links

سەرۆک ترامپ و نەتانیاهۆ لەسەر کارنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی گرنگیان دەستپێکرد


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی میوانداری سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دەکات، ئاگربەستەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسیش بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانە.

گفتوگۆکان لە قۆناغێکی گرنگی ئاگربەستەکەدا دێن. ئیسڕائیل و حەماس کەمتر لە چوار هەفتەیان لەبەردەستدا ماوە تاوەکو لەسەر مەرجەکانی قۆناغی دووەم ڕازی ببن، کە ئازادکردنی سەرجەم ئەو بارمتانەی کە لە غەززە ماونەتەوە لە خۆدەگرێت و شەڕەکە بۆ هەمیشە ڕادەگیرێت و ئیسڕائیلیش لە غەززە دەکشێتەوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە وتی " هیچ گرەنتییەکم نیە لەسەر ئەوەی ئاشتییەکە خۆی بگرێت."

تاوەکو ئێستا حەماس 18 بارمتەی ئازاد کردووە، ئیسڕائیلیش سەدان زیندانی فەلەستینی ئازاد کردووە.

جەنگەکەی ناو غەززە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دەستیپێکرد دوای ئەوەی چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتییان 1200 کەس کوژراون و زیاتر لە 250 کەسی دیکە بە بارمتە گیراون.

لە وەڵامدا ئیسڕائیل هەڵمەتێکی سەربازیی لە غەززە دەستپێکرد بە مەبەستی لە ناوبردنی حەماس، بەرپرسانی تەندروستی غەززە دەڵێن تاوەکو ئێستا زیاتر لە 47,000 فەلەستینی کوژراون کە نیوە زیاترییان ژن و منداڵ بوون. ئیسڕائیلیش دەڵێت لە کۆی ئەو ژمارەیە 17,000 چەکدارییان تێدا بووە.

XS
SM
MD
LG