Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: هیچ گۆڕانکارییەک نیە لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین


بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین نەگۆڕاوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت ئەوا بەنیازە غوت ئەردەن لە خۆبگرێت کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاواوە.

بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆشکی سپی پشتیوانی لە پلانەکەی ناتانیاهو دەکات، لە وەڵامدا وتی " لەم کاتەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمەریکادا نیە."

وتیشی " دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنین و کاردەکەین بۆ باشتر، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و هەل و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG