Accessibility links

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 116 تانکەری نەوتی داعش تێکدەشکێنن


فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا 116 تانکەری نەوتی داعشیان لە سوریا تێـکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئەو تانکەرانە لە نزیک شاری بوکەمال لە پارێزگای دێرزوری نزیک سنووری عێراق کراونەتە ئامانج.

جێی ئاماژەیە داعش لەوەتای سـاڵی 2013 وە بەشێـکی گەورەی پارێزگای دێرزوری داگیرکردووە لەگەڵ بیرە سەرەکیـیەکانی نەوتی پارێزگاکە کە زۆربەی نەوتی وڵاتەکە لێـیان بەرهەم دەهێنرێت.

هەروەها لە بەیانـنامەیەکەیدا وەزارەتی بەرگری گوتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ڕۆژی یەکشەممە 10 هێرشی ئاسمانی دیکەشیان کردووەتە سەر داعش لە باکور و ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە عێراقیش 13 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنەکانی داعش ئەنجامدراون.

جێی سەرنجە چەندان هەفتەیە هاوپەیمانان هێرشی وەها قورسیان نەکردووەتە سەر داعش.

XS
SM
MD
LG