Accessibility links

جان کێری: داعش لە عێراق و سوریا پاشەکشەی پـێـکراوە بەڵام ئێستا هەڕەشەیە بۆ لیبیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پاشەکشەی بە داعش کردووە لە عێراق و سوریا، بەڵام ئەم گروپە بووەتە مەترسی بۆ سەر لیبیا و ڕەنگە دەسـتبگرێت بەسەر سەرچاوە نەوتیـیەکانی.

جان کێری ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 23 وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا گوتیشی هەرچەندە بەرەوپـێشچوونی پاش لە دژی داعش لە عێراق و سوریا تۆمارکراون، بەڵام هێشـتا بەو سەرکەوتنە نەگەیشتووین کە ئامانجمانە.

پاشان باسی لەوە کرد داعش هەوڵی بڵاوبوونەوە بە نێو وڵاتانی دیکە دەدات، بە تایبەتی لە لیبیا. گوتیشی وا حکومەتێـکی یەکگرتووی نیشـتیمانی لە لیبیا پـێکدەهێنرێت، بەڵام داعش دەیەوێت کۆنترۆڵی ناوچە نەوتیـیەکانی بکات و داهاتێـکی بە ملیارەها دۆلاری لێ دەسـتبکەوێت.

داعش سوودی وەرگرتووە لە نەبوونی دەسەڵات لە چەند ناوچەیەکی لیبیا و توانیویەتی شاری سرتی سەر دەریای ناوەڕاست و چەند ناوچەیەکی دیکە داگیربکات. لە ئێسـتادا هەوڵ دەدات دەسـتبگرێت بەسەر کەرتی نەوتی لیبیا کە لە باکوری وڵاتەکەدایە.

XS
SM
MD
LG