وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه له سوریا و عێراق 3 گه‌وره ڕێبه‌ری داعش کوژراون که یه‌کێکیان به‌رپـرسی دارایی داعشه.
ستیڤ واڕن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ئێواره‌ی پـێنجشه‌ممه گوتی ئه‌بو سه‌ڵاح به‌رپـرس بووه له کاره‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ داعش. گوتیشی یه‌کێک بووه له که‌سه هه‌ره خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کانی ناو داعش، بۆیه نه‌مانی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆرستیـیه.
پاشان گوتی هه‌روه‌ها به هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان 350 چه‌کداری داعش له شاری ڕومادی کوژراون. هێزه عێراقیـیه‌کانیش له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند به‌شێکی شاره‌که‌یان کۆنترۆڵکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێـکی گه‌وره‌ی شاره‌که هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش ماوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه گه‌وره کاربه‌ده‌ستێـکی دارایی ئه‌مه‌ریکا گوتی داعش ڕێکخراوێـکی ده‌وڵه‌مه‌نده که سه‌خته پاره‌کانی نه‌هێڵرێن.
ئاده‌م سزووبن به‌رپـرس له ئۆفیسی هه‌واڵگری تێرۆرزم و دارایی له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له له‌نده‌ن گوتی داعش له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕی ڕه‌شدا زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاری ده‌ستکه‌وتووه و نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلاریشی له بانکه‌کانی عێراق و سوریا به تاڵان بردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ملیۆنان دۆلاری به زۆر و به شێوه‌ی دڕندانه له هاوڵاتی عێراقی و سوری سه‌ندووه.
پاشان گوتی ئه‌مه‌ریکا له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و حکومه‌تی عێراق ده‌کات بۆ نه‌هێشتنی دارایی داعش و ڕێگه‌گرتن لێی له‌وه‌ی تێکه‌ڵی سیسته‌می دارایی جیهانی ببێت. گوتی تێرۆرسته‌کان ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان بگات به سیسته‌می بانکی جیهانی هه‌تا پاره‌کانیان بگوێزنه‌وه و ڕه‌وانه‌یان بکه‌ن.
باسی له‌وه‌ش کرد داعش خاڵی لاوازی هه‌یه. هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بیره نه‌وتیـیه‌کان و پاڵاوگه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش وایکردووه یه‌کێک له سه‌رچاوه سه‌ره‌کیـیه‌کانی پاره‌ی داعش لاوازبکرێت.