Accessibility links

سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بەڵێن دەدات شکست بە داعش بهێنێت


سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بە دەنگی ئەمەریکای وت هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جارێکی دیکە بەڵێنیان داوە شکست بە گروپی چەکداری داعش بهێنن.

جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسنی سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان وتی " دەتوانین شکست بە داعش بهێنین و لە داهاتوودا شکستیان پێ دەهێنین، ئامانجی سەرەکیمان لەمساڵدا ئەوە بووە کە دەسەڵاتیان لە نانگارهار کەم بکەینەوە و واش دەکەین."

فەرماندە ئەمەریکیەکە وتی هەوڵەکانی داعش بۆ دروستکردنی خەلافەتێک لە ئەفغانستان لەلایەن ئەفغانیەکان و هێزەکانی ئەمەریکاوە پوچەڵکراوەتەوە."

جەنەراڵ جۆن نیکڵسن وتی " گروپی تیرۆریستی خوراسانی داعش هەوڵیدا خەلافەتێک لە ئەفغانستان دروست بکات. ئەوان ڕایانگەیاند جەلالئاباد دەبێتە پایتەختی خەلافەتەکە و نانگارهاریش دەگرن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون."

هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و ئەفغانستان دەڵێن ئەرکە سەربازییەکانیان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا هێز و دەسەڵاتی گروپە تیرۆریستیەکانیان کەم کردۆتەوە.

نیکڵسن وتی" پێشتر نۆ هەرێمیان بەدەستەوە بووە بەڵام ئیستا تەنها سێ هەرێمیان بەدەستەوەیە، لە سێ بەشی چەکدارەکانیان دوو بەشیانمان کوشتوون. سێ ئەمیریانمان کوشتوون، بۆیە بەڵێ ئێمە شکست بە داعش دەهێنین."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG