جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌یه کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن، ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته عێراق له کاتێکدا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رمی کۆتایی هاتن به ئۆپراسیۆنه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕابگه‌ێنێت.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به په‌یامنیرانی ڕاگه‌یاند به‌ڕێز بایدن له کاتژمێر شه‌شی ئیواره گه‌یشته به‌غدای پایته‌خی عێراق. ڕۆژێک به‌ر له‌وه‌ی بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به ڕه‌سمی ڕابگه‌ێنێت. په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌مێننه‌وه ئه‌مه‌ش له نیوه‌ی ئه‌و 170 هه‌زار سه‌ربازه‌ش که‌متره که له عێراقدان.