Accessibility links

2 سەربازی ئەمەریکایی لە ئۆپەراسیۆنەکەی قەرەچوغ گیانیان لەدەست داوە


لەشکری ئەمەریکا چارەنووسی ئەو 2 سەربازەی ئاشکراکرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی ڕابردووی دژی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ بێسەروشوێن بوون.

لەشکر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی 2 سەربازی ئەمەریکایی بە دەستی دوژمن کوژراون لەو کاتەی لەگەڵ هێزە ئاسایشیـیەکانی عێراق بوون لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی شاخاوی لە ناوەڕاستی باکوری عێراق.

بەپـێی ڕێساکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ئێستادا ناوی هەردوو سەربازەکە ئاشکرا ناکرێن هەتا کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە.

پـێشتر ئەمڕۆ حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکای ئاشکرا کرد کە "دوو سەربازەکە لەناو شەڕەکەدا ونبوون، نازانرێت بەدیلی کەوتبوونە لای داعش، یاخود برینداربوون یان رێگەیان ونکردووە."

XS
SM
MD
LG