Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا تۆمەتەکانی حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە


کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو تۆمەتانەی حەشدی شەعبی ڕەتکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردبووەوە سەبارەت بە تەقینەوەی چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشد.

کاربەدەستەکە ئەمڕۆ لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ئەلحوڕە گوتی ئەمەریکا ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و بوونی ئەمەریکا لەو وڵاتە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقە و بەپـێی یاسا و ڕێساکانیەتی.

کاربەدەستەکە داوایکرد لە بری ئەمەریکا پـرسیار لە حکومەتی عێراق بکرێت سەبارەت بەو زانیاریـیانەی لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتوون.

پـێشتر حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی زانیاری هەیە ئەمەریکا لە ئەمساڵدا 4 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلیان لە ڕێگەی وڵاتی ئازربیجانەوە هێناوە تاوەکو لە نێو فڕۆکەکانی هێزی ئەمەریکا کاربکەن بۆ چاودێریکردنی بارەگاکانی حەشد و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی.

XS
SM
MD
LG