Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی عێراق دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی بەدەستهێنانی پشتیوانی زیاتر بۆ زیادکردنی فشارەکانی سەر ئێران.

مایک پەمپـێیۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئوردنەوە گەیشتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە، لەوانە بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیر و محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و محەمەد ئەلحەکیم وەزیری دەرەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی فەرمی لە بارەی ئەم سەردانەوە لە واشنتن و بەغدا نەدراوە.

چاوەڕوان‌دەکرێت لە پاش بەغدا پەمپـێیۆ بگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

XS
SM
MD
LG