Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفونی دەکات لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق


مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتووێژی لەکەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد.

ئۆفیسی جێگری سەرۆک ڕاگەیاندنێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

"مایک پـێنس جێگری سەرۆک ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق وتووێژی کرد. هەردوو ڕێبەر تاووتوێی وابەستەیی توندی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپیان کرد سەبارەت بە پاراستنی سەرکوتکراوە کرستیانەکان و کەمینە ئاینیـیەکانی دیکە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وابەستەیـیەکە سەرۆک وەزیر عەبادیش لەگەڵیدایە. هەروەها تاووتوێی پـرسی هەڵبژاردنەکانی مانگی پـێنجی عێراقیشیان کرد لەگەڵ ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لە هەوڵی ئێران دەکەن بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و پـێکهێنانی حکومەت، وە پـێوستە زامنبکرێت هەڵبژاردنەکان ئازاد و بێگەردەبن وە ئەو عێراقیانەش بەشدار دەبن کە بەهۆی شەڕی دژی داعشەوە ئاوارەبوون. پـێنسی جێگری سەرۆک پـیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیر عەبادی کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی هێزە ئاسایشیـیەکانی عێراق لە دژی داعش تۆماریانکردووە وە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئەو هاوبەشیـیە گەورەیەی هەیە لە نێوان هێزە ئاسایشیـیە عێراقیـیەکان و لەشکری ئەمەریکا و هاوبەشەکانیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی. جێی خۆشحاڵی بوو جێگری سەرۆک گوێبیستی زیاتربوو لە بارەی دووبارەکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وە پـێدانی موچەی هەندێک لە موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەردوو ڕێبەر هیوایان خواست پەیوەندیـیە بازرگانی و ئابوریـیەکانی نێوان عێراق و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوو لە زیادبوون بکەن."

XS
SM
MD
LG