Accessibility links

شوان داودی: ئه‌مریکا و عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دوا به‌دووای بڕیاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ، په‌رله‌مانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ داوا ده‌که‌ن حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، له‌و باره‌یه‌ شوان داودی "داواکارییه‌که‌ی ئێمه‌و وتاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانیش نه‌رم و دیبلۆماسی بوو، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکی له‌و بڕیاره‌ پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌ داوا کراوه‌ وه‌ک ئه‌وان رێگری دروست بکه‌ن له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌مریکی بۆ عێراق."

ئه‌و داوایه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پسپۆری زۆری سه‌ربازی ئه‌مریکی، هه‌روه‌ها دیبلۆماته‌کانیان له‌ عێراقدان بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق له‌ هه‌مبه‌ر داعشدا، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌که‌ ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ که‌ پشتگیری ئه‌مریکا له‌و شه‌ڕه‌دا گرنگی خۆی هه‌بووه‌، ده‌شڵێت "ئه‌مریکا به‌رپرسیارێتی زۆری هه‌یه‌ له‌ هه‌مبه‌ر خه‌ڵکی عێراق، به‌ تایبه‌تی عێراق ولاتێکی داگیر کراو بووه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی زۆر له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، ئه‌مریکا سودمه‌ندترین وڵاته‌ له‌ ناو عێراقدا، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک ترامپ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌، نه‌ک ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی عێراق به‌ڵکو له‌ نێو ئه‌مریکاش ناره‌زایه‌تی زۆر ده‌رده‌بڕدرێت."

بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا 7 وڵاتی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه‌ که‌ رێگه‌ نادڕیت ڤیزه‌ی ئه‌مریکا به‌ هاوڵاتییه‌کانی بدرێت و بێنه‌ ئه‌مریکاوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ 90 رۆژه‌. له‌و باره‌یه‌ شوان وتی "ماوه‌ی ئه‌و 90 رۆژه‌ ره‌نگه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت."

XS
SM
MD
LG