Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق دەکات


جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ دووشەممە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد. ئۆفیسی جێگری سەرۆک ڕاگەیاندنێـکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

جێگری سەرۆک دووشەممە قسەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد بە مەبەستی وتووێژکردن سەبارەت بە هەڵمەتی ڕزگارکردنی موسڵ و تەواوی هەڵمەتەکان بۆ تێـکشکاندنی داعش لە عێراق. جێگری سەرۆک دەسـتخۆشی لە هێزە ئاسایشیـیەکانی عێراق کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی لە بەرەکانی شەڕ لە دژی داعش تۆماریانکردوون، بەڵێنی دا پـشتیوانی ئەمەریکا بەردەوامبێت بەپـێی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات. هەروەها پـرسە و سەرەخۆشی خۆی نارد بۆ خێزانی ئەوانەی لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ گیانیان لەدەسـتدا، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکانیش خواست. هەروەها دەستخۆشی لەو هاوکاریــیە نزیکەی نێوان هێزە ئاسایشیـیەکانی عێراق و پـێشمەرگە کرد. جێگری سەرۆک جارێـکی دیکە دووپاتی کردەوە ئەمەریکا ڕێزدەگرێت لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق. جەختی لە گرنگی ئەوەش کرد کە لە بەرژەوەندی ئەمەریکایە لە ساڵانی داهاتوو پەیوەندیـیەکی سەرکەوتووی لەگەڵ عێراقدا هەبێت لە پـێناو پاراستنی دەسـتکەوتە ستراتیژیـیەکان و دڵنیابوون لە سەقامگیری درێژخایەن لە عێراق.

XS
SM
MD
LG