Accessibility links

کۆلۆنێل ستیڤ وارن: هێزە نوێـیەکەی ڕەوانەی عێراق دەکرێت لە 100 کەس زیاتر نابن


کۆلۆنێل ستیڤ وارن گوتەبێژی هەڵمەتی لەشکری بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش دەڵێت ئەو هێزە تایبەتە نوێـیەی ئەمەریکا بە نیازە بۆ عێراقی ڕەوانەبکات ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبێت.

کۆلۆنێل ستیڤ ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێـکدا لە بەغداوە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " ڕەنگە ژمارەیان 100 کەس بێت یان کەمتر و زۆربەیان بۆ یارمەتیدانە لە بواری هێرشە ئاسمانیـیەکان و کۆکردنەوەی زانیاریتیەکان، بۆیە هێزێـکی زۆر بچوک دەبێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەردەم کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی وەزارەتەکەی هێزێـکی نوێی تایبەت ڕەوانەی عێراق دەکات و ئەم هێزە یارمەتی هێزەکانی عێراق و پـێشـمەرگە دەدەن لە هەڵمەتەکانی لە ناکاو ئەنجام دەدرێن و هەروەها لە ئازادکردنی بارمتەکان و کاری هەواڵگری و دەسـتگیرکردنی ڕێبەرانی داعش.

XS
SM
MD
LG