سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەمەریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران ڕابگرێت و چاکسازی لە سیستمی هەڵبژاردنەکاندا بکات و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدات.
لە بەیاننامەکەدا کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد بڵاویکردەوە دەڵێت " ئەمەریکا و شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری دەکەن لە یارمەتیدانی عێراق و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران ڕابگرن و بەڵێنەکەی سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح ببەنە سەر و چاکسازی لە سیستمی هەڵبژاردنەکاندا بکەن و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز