Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ قورس و درێژدەبێت بەڵام لە کوتاییدا داعش شکستدەهێنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ قورس و درێژ دەبێت، بەڵام دڵنیایە لەوەی هێزە عێراقیـیەکان کە ڕێبەرایەتی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکە دەکەن سەرکەوتن بەسەر داعش تۆماردەکەن.

سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشـکی سـپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ماتیۆ ڕینتسی سەرۆک وەزیری ئیتالیا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ هەنگاوێـکی دیکەی گەورەیە بەرەو پـێشەوە و داعش دووچاری شکست دەبێت لە موسڵ، هەر وەک چۆن لە ناوچەکانی دیکە دووچاری بوو.

جەختی لەوەش کرد داعش لە شوێنی دانیشتوان ناهێڵن و تێـکیدەشکێنن بە شێوەیەک کە نەتوانێت هێرشی تێرۆرستی دژی ئەمەریکا و دۆستانی و هاوپەیمانانی و خەڵکی بێ گوناهی عێراق و سوریا ئەنجام بدات.

گوتیشی باری مرۆیی لە شاری موسڵ جێی ئەوپەڕی بایەخی واشنتن و ڕۆمایە.

پاشان ستایشی ئیتالیای کرد لە بەرامبەر بەشداریکردنی لە شەڕی دژە تێرۆر و شەڕی داعش.

جێی ئاماژەیە بەر لە کۆنگرەکە هەردوو ڕێبەر کۆبوونەوەیەکیان سـازکرد و تیایدا وتووێژیانکرد لە بارەی شەڕی داعش و ئایندەی ئەوروپا کە لە ئێسـتادا پەنابەر و کۆچبەرێـکی زۆر ڕوویان لێکردووە.

XS
SM
MD
LG