وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەمەریکا گروپی عەسائیب ئەهل حەقی عێراقی و سەرکردەکانی خستۆتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە کە بە بریکاری ئێران لە عێراق ناودێرییان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتئ عەسائیب ئەهل حەق و سەرکردەکانی " بریکاری کارە توندڕەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن." جێی ئاماژەیە عەسائیب ئەهل حەق لەلایەن هێزەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. بە هەمان شێوە سزاکانی ئەمەریکا فەیلەقی قودسیشی گرتۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز