Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات


مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و تیایدا هێرشە موشەکیـیەکەی ڕۆژی شەممەی ئێرانی سەرزەنشتکرد.

ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەم بارەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش دەقەکەیەتی:

" جێگری سەرۆک مایک پـێنس ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کرد. جێگری سەرۆک پـێنس ئیدانەی هێرشە ڕۆکێتیـیەکەی ئەم دوایـیەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی کرد کە وەک هەوڵێکە بۆ هەڕەشکردن و ناسەقامگیری نزیکترین دراوسێی. هەروەها هەردوو ڕێبەر تاووتوێی پـێگەی کوردیان کرد لە میانەی پـێکهێنانی حکومەت وە جارێکی دیکە جەختیان کردەوە سەر ستراتیژیەتی هاوبەشی نێوان کورد و ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەم ساتەی لە 11 ی سێپتەمبەر نزیک دەبینەوە، سەرۆک وەزیر بارزانی پـێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پـشتیوانیـیەی ئەمەریکا کردوویەتی لە شەڕی دژی داعش وە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات گرنگ بوو بۆ سوودوەرگرتن لە سەرکەوتنە هاوبەشەکانی دژی تێرۆرزم لە عێراقدا. جێگری سەرۆک پـێنس دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیر کرد لەسەر چەند دەسـتپـێشخەریـیەک بۆ پەرەپـێدانی ئازادی ئاینی لە هەرێمی کوردستان وە هەردوو ڕێبەر کۆکبوون لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە کاربکرێت بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگە ئاینیـیە ستەملێکراوەکان لە عێراق لەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان."

XS
SM
MD
LG