Accessibility links

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پشتڕاستی دەکاتەوە ئاگربەست لە نێوان پـێشمەرگە و هێزە عێراقیـیەکاندا هەیە

گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش پشتڕاستی کردەوە ئاگربەستێـک لە نێوان هێزەکانی پـێشمەرگە و عێراق هەیە و دەڵێت هەوڵ هەیە ئەو ئاگربەستە بەردەوامی پـێبدرێت.

کۆلۆنێل ڕایان دیلۆن ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداوە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەوان وەک هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خوازیارن ڕۆڵێکی ناوبژیوان لە نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینن.

جەختی لەوەش کردەوە هاوپەیمانان دەیانەوێت جارێکی دیکە سەرنجەکان بخرێنەوە سەر شەڕی داعش کە جێی مەترسیـیە بۆ سەر هەموو لایەک.

This item is part of
XS
SM
MD
LG