وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕی و دەڵێت چاودێری پـێشهاتەکانی کەرکوک دەکات پاش ئەوەی هێزەکانی عێراق و پـێشمەرگە ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.
کاربەدەسـتێکی لە وەزارەتی دەرەوە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە عێراق کاردەکەن بۆ هێورکردنەوەی گرژیـیەکان.
هێزەکانی عێراق لە شەوی یەکشەممەوە دەستیانکرد بە هێرشێـکی گەورە کردووە بۆ سەر ناوچەکانی باشوری کەرکوک و توانیویانە چەند ناوچەیەک کونترۆڵبکەنەوە کە لە ساڵی 2014 وە چۆڵیان کردبوو.