Accessibility links

ئەمەریکا دڵنیایی بە عێراق دەدات کە لە شەر بۆ سەر داعش بەردەوام دەبن


بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس ئۆفیسی سەرەک وەزیرانی عێراق شەمە گوتی کە وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مایک پەمپێۆ بە تەلەفون سەرەک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دڵنیاکردەوە کە هێزەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامدەبن لەشەڕ دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەعێراق و ناوچەکانی دیکەش سەرباری ئەوەی کە هێزەکانیان لەسوریا دەکشێنەوە.

سەرۆک داناڵد تڕامپ دەستی بە کێشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان لە سوریا بە پێێ ئەو بڕیارەی رۆژی چوارشەممە راگەیەندرا.

سەرۆک گوتی ئەوان سەرکەوتوو بوون لە ئەرکەکانیاندا بۆ لەناوبردنی تەواوەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ئیتر پێویستمان بەوە نیە هێزەکانمان لەوێ بن. لە هەمان کاتدا پلانی کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا چەندین رەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنسای هاوپەیمان؛ ئەوان دەڵێن هێشتا میلیشیاکانی داعش لەناونەچوون.

سەرەک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی لەلایەن وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە مایک پەمپێۆ راستەوخۆ تەلەفونی بۆ کرا کە وردەکای کێشانەوە لە سوریای بۆ ڕوونکردۆەوە و پشتڕاستی کرد ئەمەریکا هیشتاش بەڵێندار بە شەڕی داعش و تێرۆریسم لە عێراق و ناوچەکانی دیکەیە."

هەروەها عەبدول مەهدی و پەمپێۆ سەبارەت بە بڕیاری واشنگتن قسەیان کرد کە ٩٠ رۆژی دیکە دەرفەت بە بەغدا بدرێت لە ئێران ڕا گاز هاوردە بکات کە بۆ بەرهەمی وزەی عێراق گرنگی زۆری هەیە.

XS
SM
MD
LG