چه‌ندین ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و ئه‌ندامێكی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکا به هۆی 13 هیرشی موشه‌کی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا کوژراون، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هێزی هاوبه‌ش بۆ کرداری تایبه‌تییه که به‌رپرسیاری چاودێری کردن به سه‌ر هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانان و عێراق له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه.
ئه‌و هێزه‌ی بۆ ئه‌رکی تایبه‌ت له ڕاگه‌یه‌ندنێكی رۆژنامه‌وانی رۆژی یه‌کشه‌مه‌دا گوتی، "له ئه‌نجامدا ئێمه به ته‌واوی ئه‌رکدارین که پارێزگاری له بنکه‌کانی عێڕاقی بکه‌ین که میوانداری سه‌ربازانی هاوپه‌یمانانن. ئه‌و ئه‌رکه‌ش توانایی ئێمه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شق پێدان له گه‌ڵ هاوبه‌شانمان و پشتیوانی کرداره‌کانمان بو سه‌ر داعشی سنووردار کردوه و هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و کردارانه‌مان ڕاگرتوون، که پێویسته به‌رده‌وام پێداهاتنه‌وه‌یان به سه‌ردا بکرێن."
ئه‌مه‌ریکا هێرشه‌کانی هه‌وایی بۆۆ سه‌ر عه‌مباره‌کانی چه‌کان سه‌ر به که‌تائیب حیزبه‌ئه‌ڵای له عێراق و سوریای ئه‌نجام داون ئه‌و ملیتانه‌ی که ئێران پشتیوانیان لێده‌کات.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌رکا گوتیان ئه‌و هێرشسانه‌ی له دره‌نگانی مانگی دیسامبر ئه‌نجام دران و 25 که‌سیان کوشت له وه‌ڵام به هێرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری پێشتر بوو که تێیدا قونتراتچییه‌کی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کوژرا. کاربه‌ده‌ستان گوتیان ئه‌و به‌ڵگه‌ی پاش هێرشه‌که به جێ‌ما هیچ گومان نه‌هێشته‌وه که که‌تائیب حیزبه‌ڵڵا به‌رپرسیاربوو.