باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ عێراق پشـتیوانی خۆی بۆ تیپـی تۆپی پـێی عێراق ڕاگەیاند کە لە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە لە چوارچێوەی یاریـیەکانی ئاسیا لە ئوردن بۆ پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ساڵی 2022کە بڕیارە لە قهتهر بەڕێوەبچێت.
ماثیۆ تولەر بە جلوبەرگی یاریزانانی عێراق وێنەی گرتووە و لە ماڵپەڕ و سۆشیال میدیاکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە.
لەسەر وینەکە بە ئینگلیزی نووسراوە ئەمەریکا خوازیارە لەم یاریـیە دۆستانەیە عێراق سەرکەوتووبێت، وەک جۆن شێری میسۆپـۆتامیا هەمیشە دەڵێت شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی سەربکەوین. بەخت یاوەرتان بێت ئەی عێراق!
هەروەها بە عەرەبیش لەگەڵیدا نووسراوە جگە لە سەرکەوتن هیچی دیکە قبوڵ ناکەین، جیهان لەگەڵتاندا سەیر دەکات.