Accessibility links

کارۆخ خوشناو لە بارەی فەرمانی چوونەدەرەوەی بەشێک لە فەرمانبەرە حکومیـیەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەدوێت


US_KRG_Iraq

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە چوونەدەرەوەی بەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمەریکای کردووە ئەوانەی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر کاردەکەن و کاری ھەنووکەییان نیە ، حکومەتی ئەمەریکا تواناکانی سنوردارە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بە پەلە بۆ ھاوڵاتیانی ئەمەریکا لە عێراق.

بەشێکی ئەو ڕاگەیەنراوە لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا نێردراوە.

کارۆخ خوشناو سەرۆکی ئینستـتیوتی توێژینەوەی ئەمەریکی– کوردی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند گواستنەوەی ئەم فەرمانبەرانەی سلکی دپلوماسی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکەوێتە چوارچێوەی وەرگرتنی یەدەکی ئەمنی یان کەمکردنەوەی ئەم ئەگەرەی کە ئەگەر ئێران بیەوێت لە رێگای ئەو لایەنانەی کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەر بە ئێرانن یان بە ڕاستەوخۆ وەکو لایەنی حەشدی شەعبی یاخود ئەو لایەنانەی تر هەندیک لە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا و نەک هەر بەرژەوەندی بەڵکو کەسایەتیەکان یاخود هاووڵاتیانی ئەمەریکاش بکاتە ئامانج ، چونکە ئێران هەژمونێکی باڵای هەیە لە عێراق وە ئەوە شتێکی شاراوە نیە لەبەر ئەوە ئەمە دەکەوێتە ئەو چوارچێوەیەی کە دیارە هەندێک زانیاری هەواڵگیری هەیە کە ئێران بە نیازی شتێکی وایە ئەمەش بێگومان وەکو سەرکێشیەکی بۆ ئێران چونکە ئەمە قابیلی قەبوڵکردن نیە لە لایەن ئەمەریکاوە و بە شێوەیەکی ڕاستەخۆیی پەیام نێردراوە بۆ ئێرانیش لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکا.

خزمەتگوزاریە ئاساییەکانی ڤیزە لە ھەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێندرێن

سەرۆکی ئینستیۆتی توێژینەوەی ئەمەریکی – کوردی بۆ دەنگی ئەمەریکای لەو بارەیەوە گوتی هەندێک لایەن لەوانەیە لەم ماوەیە پێشکەشی ڤیزا بکەن و بیانەوێ سەرەدانی ئەمەریکا بکەن و بۆ دڵنیابوون و ریگری زیاتر لەو کەسانەی کە گومان دەکرێت سەر بە ئێران بن بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک نەگەنە خاکی ئەمەریکا ، ترس لەوە هەیە کە لە ڕێگای فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە ئێران بیەوێت هەندیک گورز بوەشێنێت بۆ هەندێک شوێن کە هاوڵاتیانی ئەمەریکای تێدانە بە تایبەت لەو شوێنانەی عێراق کە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی لێ هەیە یان هەندێک بنکە هەتا بنکەی سەربازیش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

XS
SM
MD
LG