Accessibility links

گوتەبێژی هاوپەیمانان دەڵێت پـێویستە پـێشمەرگە و هێزەکانی عێراق لە ڕزگارکردنی حەویجە بەشداربن


کارلا باب پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوو پـرسیاری ئاڕاستەی کۆلۆنێل ڕاین دیلۆن گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کرد کە لە بەغدای پایتەختی عێراقە.

کارلا : کاریگەری ڕیفراندۆمی کورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان چۆن دەبێت؟

کۆلۆنێل دیلۆن: هەر وەک چۆن لەم دوایـیانە لە تەلەعفەر بینیمان کە پـێویست بوو هەموو هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەشداربن لەو شەڕە زۆر گرنگە، هەمان شت لە حەویجە پـێویستە. حەویجە بەهۆی نزیکی لە هێڵی بەرگری کوردستانە و گرێدراوە بە کەرکوک، پـێویستە لەویش هەموو هێزە ئاسایشیـیەکان ڕۆڵیان هەبێت لە شکستهێنان بە داعش. پـلانەکان بەردەوامن و کاریان بۆ دەکرێت. هێزەکانی ئاسایشی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان کە پشتیوانیان دەکەن کاردەکەن بۆ شکستهێنان بە داعش لە حەویجە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین پـێویستە هەموو هێزەکانی عێراق و پـێشمەرگە ڕۆڵیان هەبێت.

چی لە بارەی گرژیـیەکان دەڵێت کە لە پاش لادانی پارێزگاری کەرکوک هاتوونەتە ئاراوە؟

کۆلۆنێل دیلۆن: لێرە لە هەواڵەکاندا هەیە، بەڵام سەنگی ئێمە لەسەر شەڕی دژی داعشە و هیچ گۆڕانکاری بەسەر نەهاتووە. ئەوە بابەتێـکی سیاسیـیە... ئێمە وەکو هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبین.

XS
SM
MD
LG