جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته عێراق و وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان کۆببێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و بنبه‌سـته‌ی وڵاته‌که تێـکه‌وتووه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز بایدن به سه‌ردانێـک گه‌یشته به‌غدا که پـێشـتر له لایه‌ن کۆشـکی سـپـیـیه‌وه ڕانه‌گه‌یاندرابوو.
به‌ڕێز بایدن له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانه‌وه پـێشـوازی لێـکرا له‌وانه کرسـتۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس جۆ بایدن نیازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکا له 4 ی مانگی حه‌وت به‌سه‌ربه‌رێت.
پـێشـتر له مانگی یه‌ک جۆ بایدن سه‌ردانی عێراقی کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه شـاندێـکی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاش به سه‌رۆکایه‌تی جۆن مه‌کـکه‌ینی کۆماری له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له عێراقه به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی عێراق.