جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن به ڕێبه‌رانی عێراقی له به‌غدا گوت له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ کشانه‌وه‌ی ته‌واو له وڵاته‌که‌دا ئاماده ده‌که‌ن، قۆناغێـکی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سـتپـێـده‌کات.
به‌ڕێز بایدن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ماوه که له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـاڵی 2008 دا له‌گه‌ڵ عێراق داویه‌تی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له کۆتایی سـاڵی 2011 .
له ئێسـتادا نزیکه‌ی 13 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق ماونه‌ته‌وه. جۆ بایدن به نوری مالیکی گوت ته‌واوکردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و عێراقه و قۆناغێـکی نوێ ده‌بێت له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان " دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری."
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌ردوو حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و عێراق په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان بنیاتده‌نێن به هاوکاریکردن له بواره ئاسایشیـیه‌کان، وه‌کو مه‌شق و ڕاهێنان و هه‌واڵگری و شه‌ڕی دژه تێرۆرزم.
پـێشتر ئه‌مسـاڵ دانوسـتاندنی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێـک له ڕاهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی شـکسـتی هێنا پاش ئه‌وه‌ی عێراق ڕه‌تی کرده‌وه مافی په‌ناپارێزی له یاسای عێراقی بدات به‌و ڕاهێنه‌رانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه هه‌شته‌مین سه‌ردانی جۆ بایدن بوو بۆ عێراق له‌وه‌تای له سـاڵی 2009 وه پـۆستی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای گرتۆته‌ده‌ست. چاوهڕواندهکرێت ئاماده‌ی ڕێوهڕهسمێـک بێت که سـازده‌کرێت بۆ ڕێزلێنان له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایی و عێراقیـیانه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی شه‌ڕ له‌و وڵاته‌دا کوژران.