کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراق کردووه و داوای لێـکردوون به ڕێـگه‌ی دیالۆگ کێشه سیاسیـیه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئۆفیسی جۆ بایدن ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کردووه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق. ئۆفیسه‌که ده‌ڵێت بایدن ئاڵوگۆڕی تێڕوانینی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێسـتای عێراقی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێبه‌ردا کردووه و پـشتیوانی ئه‌مه‌ریکای دووپاتکردۆته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادان بۆ سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌سـتی دیالۆگ له نێوان ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقدا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جۆ بایدن به‌رده‌وام له هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژیـیه سیاسیـیه‌کانی ناو عێراق.
هه‌روه‌ها بایدن پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌غدا ئه‌وانه‌ی تیایاندا به لایه‌نی که‌م 69 که‌س کوژران.
له لایه‌کی دیکه‌وه تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی دانی نا به‌وه‌ی ڕه‌نگه پاسه‌وانه‌کانی هێرشیان ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام نکوڵی کرد له‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی تیایاندا هه‌بووبێت.