سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی بانگهێشـتی بۆ کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان فراوانترکرد تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی.
به‌ڕێز مالیکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکایی گوت چیدی جه‌نه‌ڕاڵه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی له ئاینده‌ی عێراقدا نابینن، به‌ڵـکو کۆمپانیا و گه‌وره کارداران.
گوتیشی کاربه‌ده‌سـتانی عێراق به‌و ژماره‌ی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له عێراقدا کارده‌که‌ن قایل نین، به‌ڵـکو زیاتریان ده‌وێت.
نوری ئه‌لمالیکی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما کۆبووه‌وه به مه‌به‌سـتی دانانی هێڵه سه‌ره‌کیـیه‌کانی کارنامه‌ی هاریکاری نێوان هه‌ردوو وڵات له پاش شه‌ڕ. هه‌روو سه‌رکرده به‌ڵێنیان دا کاربکه‌ن له پـێناو مسۆگه‌رکردنی سه‌قامگیری سیاسی و به‌هێزکردنی ئاسایشی نیشـتیمانی.
به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی ڕه‌نگه عێراق بـبێته نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن دیموکراسی له وڵاته‌کانیاندا بنیاتبنێن، وه ئه‌ومه‌ش پاساوی ئه‌وه بوو ئه‌مه‌ریکا خوێنی ڕۆڵه‌کانی و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانی له‌وێ دابنێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مالیکی سوپاسی ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه‌کانی و گوتی هێشـتا پـێویسـتیمان به هاوکاریـیه، به تایبه‌تی له بواره‌کانی نه‌هێشـتنی تێرۆر و مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئاسایش و پـڕچه‌کـکردنی له‌شـکری عێراق.