گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له به‌غدایه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبووه‌وه و پـیرۆزبایی لێـکرد بۆ ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونه‌ی نراوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ. هه‌روه‌ها وتووێژیشی کرد سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه له‌شـکریـیه‌کان نێوان هه‌ردوو وڵات له پاش ته‌واوبوونی خشـته‌ی کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له سـاڵی داهاتوودا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس له زاری کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکاوه بڵاویکرده‌وه که‌وا هیچ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ورده‌کاریـیه‌کان نه‌کراوه.