Accessibility links

ئەمەریکا: سزاکانی سەر ئێران لانابرێن تاوەکو تاران نەگەڕێتەوە سەر پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە سزاکانی سەر ئێران لانابات تاوەکو ئێران نەگەڕێتەوە سەر پابەندبوون بە سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا، ئاماژەشی بەوەدا ئێستا تۆپەکە لە یاریگای کۆماری ئیسلامیدایە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " تۆپەکە لە یاریگای ئێرانییەکاندایە تاوەکو بزانین بەڕاستی گرنگی بە گفتوگۆی دیبلۆماسی دەدەن یاخود نا، ئێمە گرنگی پێدەدەین."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەشی بەوەدا واشنتن داواکەی ئەوروپای پەسەند کردووە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، " بەڵام ئێران تاوەکو ئێستا دەڵێت نەخێر."

بلینکن جەختی لەوەش کردەوە ئەمەریکا هیچ کام لە سزاکانی سەر ئێران لانابات تاوەکو ئەو وڵاتە نەگەڕێتەوە سەر پابەندبوون بە سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG