Accessibility links

هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران


لە مانگی دەی ئەمساڵ ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆتایی دێت.

ئەمریکا دژی هەڵگرتنی گەمارۆی چەکە لەسەر ئێران و بۆ ئەم مەبەستە پرۆژە بڕیارێکی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە و داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات لە پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە پشتیوانی بکەن.

هۆکاری پێشکەشکردنی پرۆژە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە بۆ چی؟

هەڵوێستی وڵاتە ئەوروپایـیەکان و چین و ڕووسیا سەبارەت بەم پرسە چی دەبێت؟

ئەگەر ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا پەسەند نەکرێت، لە دوای مانگی دەی ئەمساڵەوە، ئێران دەتوانێت مامەڵەی چەک لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بکات، هەم چەک هاوردە بکات و هەم هەناردەشی بکات. هاوکات دەستی چین و رووسیاش واڵا دەبێت لەوەی چەک بە تاران بفرۆشن، کاریگەری سیاسی ئەم پرسە لە سەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی دەبێت بە گشتی؟

لە سەر ئەم پرسە ئەمڕۆ بەفراو نووری لەگەڵ دکتۆر رامین مەفاخێری، پسپۆڕی زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە لەندەنەوە وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:59 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG