Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا دەسەپـێنێت کە یارمەتی ئێرانیان داوە لە هەناردەکردنی نەوت


ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر ژمارەیەک کۆمپانیا کە لە بواری نەوتدا کاردەکەن، ئەمەش بە تاوانی یارمەتیدانی کۆمپانیای نەوتی ئێران لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بەبەهای سەدان ملیۆن دۆلار.

ستیفن منوخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی"کەرتی نەوت و پـترۆکیمیایات لە ئێران بوونەتە سەرچاوەی دابینکردنی پارە بۆ کارە تێرۆرستیـیەکانی ڕژێمی ئێران لە سەرانسەری جیهان، وە هەروەها کارئاسانیشی بۆ دەکات لە بەکارهێنانی هێز لە دژی خەڵکەکەی."

بەپـێی وەزارەتی خەزێنە هەردوو کۆمپانیای Triliance Petrochemical Co. Ltdو Sage Energy HK Limited بنکە لە هۆنگ کۆنگ و کۆمپانیای Peakview Industry Co. Limited لە شەنگهای و Beneathco DMCC لە دوبەی، کارئاسانیـیان بۆ ئێران کردووە لە کارەکانی هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش پـێشێلکردنی سزا ئابوریـیەکانی ئەمەریکایە لە دژی ئێران.

وەزارەتی خەزێنە دەڵێت داهاتی ئەو نەوتە بۆ هێزی قودسی سوپای پاسداران و تێرۆرستانی سەر بەو هێزە ڕەوانەکراون.

سزاکان بریتین لەوەی ئەو کۆمپانیایانە هەرچی سەروەت و سامانیان لە ئەمەریکا هەبێت دەستیان بەسەردا دەگیرێت. نابێت هیچ ئەمەریکایـیەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکات. هەرچ دەزگایەکی دارایی بیانی بە مەبەست کارئاسانیـیان بۆ بکات لە ڕزگاربوون لە سزاکانی ئەمەریکا، ئەوا ئەوانیش سزادەدرێن.

XS
SM
MD
LG