Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمان دەکات سزاکانی سەر ئێران زۆر زیاتربکرێن


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت فەرمانی بە وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکەی کردووە سزا ئابوریـیەکانی سەر ئێران زۆر زیاتربکات.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئێستا ڕێنمایی وەزیری خەزێنەمکرد سزاکانی سەر دەوڵەتی ئێران ئێجگار زیاتر بکات!"

ئەمەریکا لە ئێستادا سزای ئابوری زۆر توندتی بەسەر ئێراندا هەیە کە بە شێوەیەکە هەناردەی نەوتی بۆ ئاستێکی زۆر کەم دابەزیوە. لە ئێستادا ڕوون نیـیە سزا نوێـیەکان چی دەبن.

XS
SM
MD
LG