Accessibility links

کەشتیـیەکی جەنگی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران دەخاتە خوارێ


سەرۆکی ئەمەریکا و پەنتاگۆن دەڵێن کەشتیـیەکی جەنگی وڵاتەکەیان لە تەنگەی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارێ پاش ئەوەی لێی نزیککەوتووەتەوە.

سەرۆک ترامپ پاش نیوەڕۆی پـێنجشەممە لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی گوت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە تەنگەی هورمز خرایە خوارێ دوای ئەوەی هەتا نزیکەی 900 مەتر لە کەشتی USS Boxer نزیکبوویەوە. گوتیشی چەند جارێک هوشداریـیان دابوو تاوەکو دوربخرێتەوە، بەڵام ئێرانیـیەکان هوشداریـیەکانیان پشـتگوێ خستبوو، بۆیە دەستبەجێ خستوویانەتە خوارێ.

هەروەها گوتی ئەمە دوایـین کاری دوژمنکارانەی ئێرانە لە دژی کەشتیـیەکانی لە ئاوی نێودەوڵەتی کاردەکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەویش لای خۆیەوە لە بەیاننامەیەکدا گوتی ڕووداوەکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10 ی بەیانی بووە و کەشتی USS Boxer لە نێو ئاوی نێودەوڵەتی تەنگەی هورمزدا بووە کاتێک فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئێران لێی نزیککەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG