Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر گەورەترین کۆمپانیای پـترۆکیمیایی ئێران دەسەپەێنێت


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر گەورەترین کۆمپانیای پـترۆکیمیایی ئێران بەهۆی پشتیوانی دارایی لە دەزگایەکی سوپای پاسداران کە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی ئەمەریکادایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ڕێوشوێن دەگرێتەبەر لە دژی کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان (PGPIC) بەهۆی ئەو پشتیوانیـیەی دارایـیەی لە کۆمپانیای خاتم ئەلئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی دەکات.

وەزارەتەکە دەشڵێت 39 کۆمپانیای دیکەی سەر بە کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان، ئەوانیش سزاکان دەیانگرێتەوە.

ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لەم بارەی ئەم بڕیارەی ئەمڕۆوە گوتی دەیانەوێت بە سەپاندنی ئەم سزایانە سەرچاوە سەرەکیـیەکانی دارایی کەرتی پـترۆکیمیایی ئێران نەهێڵن بەهۆی پشتیوانیکردنی لە سوپای پاسداران.

جێی ئاماژەیە کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان و لقەکانی سەرچاوەی 40%ی بەرهەمە پـترۆکیمیایـیەکانی ئێرانن و هەروەها 50%ی هەناردەکانی پـترۆکیمیایی ئێران لەلایەن ئەم کۆمپانیانەوەیە.

XS
SM
MD
LG