Accessibility links

سەرۆک ترامپ: هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نادەین


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی هەوڵ نادات ڕژێمی ئێران بگۆڕێت و تەنیا دەیەوێت ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن گوتی " زۆر ئێرانی دەناسم، کەسانێکی مەزنن، بۆیە ئێران شانسێکی هەیە ببێتە وڵاتێکی مەزن و بە هەمان ڕێبەرایەتی، ئێمە هەوڵ نادەین ڕژێمەکە بگۆڕین، دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین چەکی ناوکی نەبێت."

گوتیشی ئەو بە هیچ شێوەیەک نایەوێت زیان بە ئێران بگەیەنێت، وە لەو بڕوایەدایە لەگەڵ تاراندا ڕێکەوتنێک مۆردەکات.

پاشان ڕەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتی پـێشووی ئەمەریکا گرت و گوتی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا مۆرکرا کارەسات بوو، بەڵام لەوەتای بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لە ڕێکەوتنەکە کشاوەتەوە، ئێرانیـیەکان ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی ئابوری بوونەتەوە و ناتوانن وەک جاران خراپەکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

XS
SM
MD
LG